ئێران: هێرشی سەر نەوت هەڵگرەكە لەلایەن سعودیەوە نەبووە

هەواڵ / جیهان :: 13/10/2019‌ :: 431‌ جار بینراوە

تاگ :: ئێران

دواڕۆژ، ئازوو محەمەد 


پێگەی هەواڵی موسەلەس ئۆنلاینی ئێرانی بڵاویكردەوە "هێرش بۆ سەر كەشتییە نەوتهەڵگەرەكەی ئێران لە بەندەری مینای سعودیە كاری ریاز نییە و ئەوان ئەنجامیان نەداوە".


پێشتر سعودیە داوای لە عومران خان كردبوو بۆ ناوبژیوانی تاران و ریاز، سەردانی ئێران بكات و تارانیش رایگەیاندووە، هەموو كات بۆ گفتوگۆ و دانووستانی راستەوخۆ یان لەڕێی ناوبژیوانەوە ئامادەن، بۆیە وەك سایتەكە ئاماژەی پێداوە، ئەوان موشەك ئاڕاستەی نەوت هەڵگەرەكە ناكەن.


بەگوێرەی هەواڵی ئەو سایتە، ئەو كارە تەنیا كاری كەسانێكە كە لە ئاڵۆزكردنی بارودۆخەكە و هەڵگیرساندنی ئاگری ناكۆكی نێوان ئێران و سعودیە سوود وەردەگرن.

 


پێداچوونەوە: ئارام غەفور 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure