دوا زانیاری به‌ره‌كانی شه‌ڕ له‌ گرێ‌ سپی و سه‌رێكانی

هەواڵ / کوردستان :: 13/10/2019‌ :: 5482‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، رەڤەند گوهەرزی 


ئۆپۆراسیۆنی توركیا بۆ سەر باكوری سوریا پێی نایە پێنجەم رۆژیەوە و تائێستا سوپا توركیا نەیتوانیوە بەرەوپێشچوونی باش بەدەستبێنێت.



هێزەكانی هه‌سه‌ده‌ توانیویانە سوپای توركیا و چه‌كداره‌ هاوپه‌یمانه‌كانی له‌ به‌ره‌ی خورهه‌ڵاته‌وه‌ پێنج كیلومه‌تر پاشه‌كشە پێبكەن.

تا ئێستا شه‌ڕ و پێكدادانی سه‌خت لەنێوان شه‌ڕڤانان و سوپای توركیا و چه‌كداره‌ هاوپه‌یمانه‌كانی له‌ سه‌رێكانی به‌رده‌وامه‌ و رێگه‌یان پێنه‌دراوه‌ پێشڕه‌ویی بكه‌ن.

شه‌ڕڤانان له‌ سه‌رێكانی به‌ توندی رووبه‌ڕووی سوپای توركیا و چه‌كداره‌ هاوپه‌یمانه‌كانی بوونه‌ته‌وه‌ و له‌ به‌ره‌كانی خورهه‌ڵات و خورئاوای سه‌رێكانی دوو كیلۆمه‌تر پاشه‌كشه‌یان پێكه‌راوه‌ و شه‌ر به‌ سه‌ختی به‌رده‌وامه‌ .

لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش سەرۆك وەزیرانی بریتانیا داوای لە تورکیا كرد هەرچی زووە ئۆپراسیۆنی سوپاكەی بۆ سەر باكور و خۆرهەڵاتی سوریا راگرێت.

بۆریس جۆنسن سەرۆك وەزیرانی بریتانیا رایگەیاند "وڵاتەكەی ناتوانێت پشتیوانی ئۆپراسیۆنەكەی توركیا بكات بۆ سەر سوریا".

داواش لە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا دەكات هەرچی زووە ئۆپراسیۆنەكە رابگرێت و بێتە سەر مێزی گفتوگۆ بۆ چارەسەری دۆخەكە.

دوێنێش وەزارەتی دەرەوە و بەرگری فڕەنسا لە بەیاننامەیەکدا رایانگەیاند: بڕیاریانداوە فرۆشتنی هەموو جۆرە چەک و تەقەمەنییەک بە تورکیا هەڵپەسێرن بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە بۆ سەر باکوری خۆرهەڵاتی سوریا.

ئاماژەیان بەوەشکردووە: ئەم بڕیارە راستەوخۆ دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و ئۆپراسیۆنەکانی تورکیا ئاسایشی ئەوروپا دەخاتە مەترسییەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر هەریەکە لە ئەڵمانیا و هۆڵەندا و نەرویج و فینلەندا فرۆشتنی چەکیان بە تورکیا راگرت بەهۆی هێرشەکانی بۆ سەر هێزە کوردییەکان لە رۆژئاوای کوردستان.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure