ئێران ئاماده‌یی خۆی بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سعودیە راده‌گه‌یه‌نێت

هەواڵ / جیهان :: 12/10/2019‌ :: 171‌ جار بینراوە
جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵی (تی ئار تی) رایده‌گه‌یه‌نێت: ئێران هه‌موو كات ئاماده‌یه‌ راسته‌وخۆ یان له‌ڕێی ناوبژیوانییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سعودیە گفتوگۆ و دانووستان بكات.


جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كه‌ناڵەکە رایگەیاند: سعودیە دراوسێی ئێمه‌یە و تا ئه‌به‌د له‌لای یه‌ك و دراوسێ ده‌مێنینه‌وه‌ و ناچارین و ده‌بێت له‌گه‌ڵ یه‌كتردا رێكك بكه‌وین.

وتیشى: "ئێمه‌ ده‌توانین راسته‌وخۆ یا له‌ڕێی ناوبژیوانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كدا گفتوگۆ و دانوستان بكه‌ین".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure