بە ژمارە

هەواڵ / جیهان :: 12/10/2019‌ :: 3721‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

7 - به‌غدا 7 پارێزگا ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ له‌ باره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی دیجله‌ و فورات و مه‌ترسییه‌كانی له‌سه‌ریان.

23 ملیۆن - ڤیدیۆیه‌ك له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبووه‌ته‌وه‌ كه‌ سێ گه‌نج پیشان ده‌دات یارمه‌تی ژن و مێردێكی به‌ ته‌مه‌ن ده‌ده‌ن بچنه‌ ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یانه‌وه‌، ڤیدیۆكه‌ 23 ملیۆن بینه‌ری هه‌بووه‌.

40 - وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پێنتاگۆن) ئاشكرایكرد: كه‌  40 فڕۆكه‌ له‌گه‌ڵ هه‌زار سه‌رباز ره‌وانه‌ی سعودیه‌ ده‌كرێن بۆ هاوكاریكردنی به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی ئێران.

346 هه‌زار - وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند: كه‌ زیاتر له‌ 356 هه‌زار هاووڵاتی سوری گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ شار و شارۆچكه‌كانیان و توركیایان به‌جێهێشتووه‌.

6 - پیاوێكی بەریتانی له‌ چێشتخانه‌یه‌ك خواردنێك ده‌خوات كه‌ زۆر تیژ ده‌بێت و پاش 6 كاتژمێر گیانی له‌ ده‌ستدا.

و:كێوان
بڵاوکردنەوە: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure