پیاوێك دراوسێكه‌ی ده‌كوژێت و ته‌رمه‌كه‌ی له‌ دیواری ماڵه‌كه‌یدا ده‌شارێته‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 12/10/2019‌ :: 5201‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

ترامپ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیری ئه‌منیی ناوخۆی ئه‌مریكای راگه‌یاند
ئه‌لبه‌له‌د –
دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ رۆژی شه‌ممه‌ رایگه‌یاند، كێڤن مكاڵین وه‌زیری ئه‌منیی ناوخۆی ئه‌مریكا له‌ هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست له‌ كار ده‌كێشێته‌وه‌.


دۆناڵد ترامپ ده‌بێته‌ هۆی داڕمانی پشكه‌كانی ئه‌مریكا 
سپۆتنیك –
پشكه‌كانی ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو داده‌به‌زێت به‌هۆی قسه‌كانی ترامپ له‌سه‌ر شه‌ڕی بازرگانی ئه‌مریكا و چین، له‌ ڕۆژی هه‌ینی ترامپ چه‌ند تویتێكی بڵاوكرده‌وه‌ و توڕه‌یی خۆی تێدا ده‌ربڕی له‌ پاش ئه‌وه‌ی جیرۆم پاوێل سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی یه‌ده‌گی فیدراڵی له‌ باره‌ی شه‌ڕی بازرگانی نێوان چین و ئه‌مریكا قسه‌ی كرد، ترامپ له‌ تویته‌كه‌یدا نوسی:"وه‌ك هه‌موو كاته‌كانی تر، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی یه‌ده‌گی فیدراڵی هیچ كارێكی نه‌كردووه‌... كێ دوژمنێكی گه‌وره‌تره‌ بۆ ئێمه‌؟ جیرۆم پاوێڵ یان شی جینگ پینگ؟

ئه‌مریكا: سعودیه‌ هاوپه‌یمانێكی گرنگی ئێمه‌یه‌ و تواناكانی به‌رگری به‌هێز ده‌كه‌ین
ئه‌لعه‌ره‌بییه‌ –
مارك ئێسپه‌ری وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا له‌ ڕۆژی هه‌ینی رایگه‌یاند، كه‌ سعودیه‌ هاوپه‌یمانێكی كۆنی ئه‌مریكایه‌ و پێویسته‌ توانای به‌رگری به‌هێز بكرێت و هاوكاری بكه‌ین.

سه‌رۆك وه‌زیری ئیسیۆپیا خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی وه‌رده‌گرێت
ئه‌لئه‌حه‌د نیوز –
له‌ دوێنێی رۆژی هه‌ینی ئه‌بی ئه‌حمه‌د سه‌رۆك وه‌زیری وڵاتی ئیسیۆپیا خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێشكه‌شكرا پاش به‌رقه‌رار كردنی ئاشتی له‌گه‌ڵ وڵاتی ئێرتیریا.

پیاوێكی ئه‌مریكی دراوسێكه‌ی ده‌كوژێت و ته‌رمه‌كه‌ی له‌ دیواری ماڵه‌كه‌یدا ده‌شارێته‌وه‌
رووسیا توده‌ی-
له‌ ساڵی 2009 پیاوێكی ئه‌مریكی خه‌ڵكی كالیفۆرنیا ریڤان كامبڵی دراوسێی ده‌كوژێت و هه‌مووان وا ده‌زانن كه‌ كامبڵ بێ سه‌روشوێن بووبێت به‌ڵام  دواتر ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ له‌ لایه‌ن دراوسێكه‌یه‌وه‌ كوژراوه‌ و له‌ ناوی دیواری ماڵه‌كه‌یدا شاردویه‌تییه‌وه‌.

 

و:كێوان



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure