وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا: هێرشەکەی توركیا ده‌رئه‌نجامی زۆر خراپی لێده‌كه‌وێته‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 11/10/2019‌ :: 15033‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا رایگه‌یاند: هێرشی توركیا بۆ سه‌ر باكوری سوریا ده‌رئه‌نجامی زۆر خراپی لێده‌كه‌وێته‌وه‌.


ماڵپه‌ڕی ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ بڵاویكرده‌وه‌، مارك ئه‌سپه‌ر وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه‌: پێویسته‌ توركیا هێرشه‌كانی رابگرێت بۆ سه‌ر باكوری سوریا، چونكه‌ ده‌رئه‌نجامی خراپی زۆر لێده‌كه‌وێته‌وه‌.

ئه‌سپه‌ر ده‌ستێوه‌ردانی توركیا له‌ سوریای به‌ هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش و مه‌ترسی بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا ناوبردووه‌.

هاوكات جۆناسان هۆڤمان وته‌بێژی كۆشكی سپی رونیكرده‌وه‌: به‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیای راگه‌یاندووه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان دژی ده‌ستێوه‌ردانی توركیایه‌ له‌ سوریا.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure