کەشناسی كاتی بارانبارینی راگه‌یاند

هەواڵ / کوردستان :: 11/10/2019‌ :: 21240‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بڕیار محەمەد 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت سبەی باران ده‌بارێت و بارانبارینەکەش بەشێوەی پچڕ پچڕ دەبێت. 


بژار ئەکرم، لێپرسراوى بەشى پێشبینى کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌: سبه‌ی شه‌ممه‌ ئاسمان  هەور دەبێت و  دواتر دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو، لە دوای نیوڕۆوە باران دەبارێت، بارانبارینەکەش بەشێوەی پچڕ پچڕ دەبێت.

وتیشی: "ڕێژەی بارانبارین لەناوچە شاخاوییەکان زیاتر و هەورە تریشقەی لەگەڵ ده‌بێت"، 
ئاماژەی باوەشکرد نزمترین پلەی گەرما ده‌گاته‌ 19 پله‌ی سه‌دیی.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure