سێ لیوای سوپای عێراق رەوانەی کەرکوک دەکرێن

هەواڵ / کوردستان :: 11/10/2019‌ :: 1101‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری

حکومەتی عێراق جێگۆرکێی کردووه‌ بە بەشێک لەهێزە سەربازییەکانی لەکەرکوک و سێ لیوای سوپای رەوانەی شارەکە کرد.


سەرچاوەیەک لەپۆلیسی کەرکوک بەدواڕۆژی راگەیاند: حکومەتی عێراق بەشێک لە هێزەکانی پۆلیسی ئیتیحادی لە سنورەکانی باشورو رۆژهەڵاتی کەرکوک بەرەو بەغدا کشاونەتەوەو لە شوێنیان سێ لیوای سوپا رەوانەی شارەکە کراون.

وتیشی: "شوێنی جێگیربوونی هێزەکانی سوپا لە ناحیەی ریازەوە دەستپێدەکات تاکو ناحیەی لەیلان کە لەدوێنێوە لە بارەگاکانی پێشووی پۆلیسی ئیتیحادی جێگیربوون".

ئەو سەرچاوەیەی پۆلیس ئەوەشی خستەڕوو کە فەوجی مغاویری لیوای 61ی تایبەتیش بەرەو بەغدا کشێنراونەتەوە کە پێشتر لە سەنتەری کەرکوکدا ئەرکیان هەبووە.

پێداچوونه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure