تەقینەوەیەک لەناو کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئێرانی روویدا

هەواڵ / جیهان :: 11/10/2019‌ :: 476‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی تەقینەوەیەک لە ناو کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئێرانی روویدا و ئاگری لێ کەوتەوە.

ئاژانسەکانی ئێران بڵاویانکردەوە: تەقینەەیەک لەناو کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئێرانی لە دووری 96 کیلۆمەتر لە بەندەری مینای سعودیە روویداو ئاماژە بەوەکراوە ئەگەر هەیە کردەوەی تیرۆریستی بێت.

بەپێی هەواڵەکان لەسەر کەشتییەکە، دوو کۆگای سەرەکی نەوت کوون بووە و نەوتەکەی دەڕژێتە نێو دەریای سوور.

دوای کاتژمێرێک لە رووداوەکە، کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی ئێران رایگەیاند "دوو مووشەک ئاڕاستەی کەشتییەکەمان کراوەو کراوەتە ئامانج".

ئا: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure