دواڕۆژ
دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا سێ رێگه‌چاره‌ى راگه‌یاند بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى رۆژئاواى كوردستان و كۆتاییهێنان به هێرشی سوپاى توركیا بۆ سه‌ر ئه‌و به‌شه‌ى كوردستان.
دۆناڵد ترامپ له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر ئه‌و سێ رێگه چاره‌یه‌ى راگه‌یاند و تیایدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه كه سێ رێگه‌یان له‌به‌رده‌مدایه كه یان هه‌زاره‌ها سه‌رباز ره‌وانه‌ى ناوچه‌كه بكه‌ن و له‌ڕوى سه‌ربازیه‌وه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن، یان گورزى دارایی كاریگه‌ر له توركیا بوه‌شێنن و گه‌مارۆى بخه‌نه سه‌ر، یان نێوه‌ندگیرى بكات له نێوان توركیا و كورد-دا.
ده‌شڵێت :" ئێمه 100% داعشمان له‌و ناوچه‌یه تێك‌شكاند و لێى كشاینه‌وه كه ئێستا توركیا تیایدا هێرش ده‌كاته سه‌ر كورد، ئه‌وان 200 ساڵه له‌دژى یه‌ك شه‌ڕ ده‌كه‌ن ".
ئا:هـ.ق