مه‌سرور بارزانی له‌باره‌ى دامه‌زراندنه‌وه‌ رونكردنه‌وه‌ ده‌دات

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 5168‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هانا چۆمانی
مسرور بارزانی سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان  رایده‌گه‌یه‌نێت": له‌مه‌ودوا هه‌وڵده‌ده‌ین له‌ كه‌رتی تایبه‌ت كار بۆ ده‌رچوان بدۆزینه‌وه‌، چونكه‌ دامه‌زراندن له‌كه‌رتی گشتی ته‌نیا رێگا نابێت بۆ دامه‌زراندنى ده‌رچوان".

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌مێك له‌مه‌به‌ر له‌په‌ره‌ی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند": ئه‌مڕۆ قسه‌مكرد بۆ ده‌رچوانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین سه‌باره‌ت به‌ پلانی حكومه‌ت بۆ ره‌خساندنی درفه‌تی كار له‌ كه‌رتی تایبه‌ت له‌رێگای چاكسازی و یاسای نوێی تایبه‌ت به‌كاركردن ".

ده‌شڵێت": پلانمان داناوه‌ بۆ ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی كار له‌ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت،چونكه‌ چیتر ده‌رفه‌تی كار و دامه‌زراندن له‌ كه‌رتی حكومی و گشتیدا ته‌نیا رێگا نابێت".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure