شه‌ڕێكى قورس له‌ سه‌رێكانی رویداو سێ سه‌ربازى توركیا كوژران

هەواڵ / کوردستان :: 10/10/2019‌ :: 1897‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
 سوپاى توركیا ده‌ستى كردووه‌ به‌ بۆردومانكردنى شارى سه‌رێكانی رۆژئاواى كوردستان و له‌ چه‌ند رووبه‌ڕووبوونه‌ویه‌كیشدا سێ سه‌ربازى توركیا كوژران و نۆ چه‌كدارى گروپه‌ هاوپه‌یمانه‌كانیشی به‌دیلگیراون.

 سایتى هاوار نیوزى نزیك له‌ هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ شه‌ڕێكى قورس له‌نزیك شارى سه‌رێكانى رۆژئاواى كوردستان رویداوه‌. 

هه‌سه‌ده‌ ئاشكرایكردووه‌ كه‌ بۆردومانى یه‌كێك له‌و پێگانه‌ى كردووه‌ له‌ ناوچه‌ى قه‌سر دیب كه‌ لێیه‌وه‌ سوپاى توركیا بۆردومانى چه‌ند ناوچه‌یه‌كى رۆژئاواى كوردستانى كردووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ سێ سه‌ربازى توركیا كوژراون و ژماره‌یه‌كى تریش برینداربوون.

 هه‌سه‌ده‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه‌ كه‌ له‌میانه‌ى شه‌ڕوپێكدادانه‌كاندا توانیویانه‌ نۆ چه‌كدارى گروپه‌ چه‌كداره‌ عه‌ره‌بیه‌كانى هاوپه‌یمانى توركیا ده‌ستگیربكه‌ن.
 ئا:هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە