عێراق هه‌ڵوێستى خۆی به‌رامبه‌ر هێرشی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاواى كوردستان راگه‌یاند

هەواڵ / عێراق :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 1248‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 10ی تشرینی یه‌كه‌می 2019 وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا نیگه‌رانی خۆی له‌باره‌ی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی توركیا بۆسه‌ر رۆژئاوای كوردستان راگه‌یاند.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وەی عێراق ده‌ڵێت:" عێراق ئه‌وپه‌ڕی نیگه‌رانی خۆی راگه‌یه‌نێت، له‌باره‌ی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی توركیا، كه‌ له‌ باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن".

جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌، ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئاڵۆزی زیاتری بارودۆخی سوریا، هه‌روه‌ها ئاواره‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتی مه‌ده‌نى.
 پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure