رۆژنامه‌نوس و نوسه‌رێكى ناودار كۆچى دوایی كرد

هەواڵ / که‌لتور :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 1756‌ جار بینراوە

 دواڕۆژ
 ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 10ى تشرینى یه‌كه‌م نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوسی ناودارى عێراقى عه‌دنان حسێن له‌یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانى وڵاتى بریتانیا كۆچى دوایی كرد. 

عه‌دنان حسێن سه‌ر نوسه‌رى جێبه‌جێكارى رۆژنامه‌ى مه‌دا و سه‌رۆكى پێشوى  سه‌ندیكارى رۆژنامه‌نوسانى عێراق بووه‌.

 ئه‌و نوسه‌ره‌ كۆلێژى راگه‌یاندنى له‌ زانكۆى به‌غدا خوێندووه‌ و له‌ رۆژنامه‌ى طریق الشعب كارى كردووه‌ كه‌ زمانحاڵى حیزبى شیوعی عێراقه‌. 

عه‌دنان حسێن له‌ساڵى 1980 عێراقى به‌جێهێشتووه‌و له‌ وڵاتانى لوبنان و قوبروس و سوریا ژیاوه‌ ‌و له‌ساڵى 1992 رووى كردووه‌ته‌ بریتانیا و ئه‌و كات  بووه‌ به‌ به‌ڕێوبه‌رى نوسینى رۆژنامه‌ى شه‌رقولئه‌وسه‌تى چاپى له‌نده‌ن و دواتریش له‌ساڵى 2007 چووه‌ته‌ وڵاتى كوه‌یت و بووه‌ به‌ به‌ڕێوه‌به‌رى نوسینى رۆژنامه‌نه‌ى (أوان) و له‌ 2010 دا وه‌ك سه‌رنوسه‌ر و دواتریش وه‌ك سه‌رنوسه‌رى  جێبه‌جێكارى رۆژنامه‌ى مه‌دا كارى كردووه‌.
  ئا:هـ.ق






  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure