بڕیارێكى نوێ له‌باره‌ى فرۆشتنى تابلۆى ئۆتۆمبێله‌كانى هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ ده‌ركرا

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 297‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عه‌لی حه‌مه‌ سه‌عید
به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ئاشكرایكرد به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پارێزگاری شاره‌كه‌ بڕیاریانداوه‌ كه‌ له‌ دووه‌م زیادكردنی ئاشكرای تایبه‌ت به‌ فرۆشتنی تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ ته‌نها ژماره‌ ( 1 ) ی ده‌فرۆشن كه‌ نرخه‌كه‌ی به‌ یه‌ك ملیار دینار دیاریكراوه‌، هاوكات ئه‌مڕۆ پێجشه‌ممه‌ 10ى تشرینى یه‌كه‌م  هاووڵاتیانى شاره‌كه‌ ده‌ستیان به‌ به‌ستنی تابلۆكرد به‌ناوی  عێراق- هه‌ڵه‌بجه‌وه‌.


عه‌مید حه‌سه‌ن عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری هاتووچۆی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ دواڕۆژی ڕاگه‌یاند: له‌ دواین كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی تایبه‌ت به‌ فرۆشتنی تابلۆ نایابه‌كانی ژماره‌ ( 1 ) تا ژماره‌ ( 9 ) به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ بڕیارماندا كه‌ له‌ دووه‌م زیادكردنی ئاشكرادا كه‌ وابڕیاره‌ له‌ 23ی ئه‌م مانگه‌ به‌ڕێوه‌ بچێت ته‌نها ژماره‌ ( 1 ) بخه‌نه‌ زیادكردنی ئاشكراوه‌ و بیفرۆشن.


ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هۆكاری ئه‌و بڕیاره‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ له‌ ئێستادا هه‌موو چاوه‌كان له‌سه‌ر تابلۆی ژماره‌ ( 1 )ه‌و نرخه‌كه‌شی نرخێكی زیاتره‌ به‌ به‌راورد به‌ ژماره‌كانی دیكه‌ كه‌ به‌ یه‌ك ملیار دینار دیاریكراوه‌ له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆوه‌، بۆیه‌ هه‌ر كه‌سێك ئاره‌زووی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ بیێته‌ خاوه‌ن تابلۆی ژماره‌ ( 1 ) ده‌توانێت تا ڕۆژی 22/10/2019 له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ناوی خۆی تۆماربكات به‌ بردنى بارمه‌ته‌ی یاسایی به‌گه‌ڵ خۆی به‌ ڕێژه‌ی له‌ %20 نرخی خه‌مڵندراو.


به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌ ئێستادا هاووڵاتیان ده‌توانن مامه‌ڵه‌ی گواستنه‌وه‌ی تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كانیان له‌ پارێزگای سلێمانییه‌وه‌ بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌نجام بده‌ن، به‌ مه‌رجێك ساڵانه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ به‌ناوی ئه‌و كه‌سه‌وه‌ بێت كه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی پێیه‌ ‌و مه‌رجی توندوتۆڵی ته‌واوبێت ‌و تێچووی گۆڕینی هه‌ر ژماره‌یه‌كیش بڕی 55 هه‌زار دیناری عێراقی ده‌بێت و ئه‌و ژمارانه‌شی كه‌ ده‌درێن به‌ هاووڵاتیان پێنج ژماره‌ین واته‌ له‌ 10 هه‌زاره‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات و ئه‌مڕۆش ژماره‌یه‌ك له‌ هاووڵاتیان تابلۆكانیان گۆڕی به‌ عێراق- هه‌ڵه‌بجه‌
 پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure