توركیا: به‌ قوڵایی 30 كیلۆمه‌تر ده‌چینه‌ باكورى سوریاوه‌

هەواڵ / جیهان :: 10/10/2019‌ :: 195‌ جار بینراوە

 دواڕۆژ
فوئاد ئۆكتاى جێگرى سه‌رۆك كۆمارى توركیا رایگه‌یاند كه‌ ئامانجیان ئه‌وه‌یه‌ به‌ قوڵایی 30 كیلۆمه‌تر بچنه‌ ناو خاكى باكورى سوریاوه‌. 

 ئۆكتاى له‌میانه‌ى چاوپێكه‌وتنێكى كه‌ناڵى تى ئاڕ تی توركى وتى:"ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆمار خۆى سه‌رپه‌رشتى ئۆپراسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كان ده‌كات و به‌رده‌وام له‌ په‌یوه‌ندیدایه‌ له‌گه‌ڵ ناوه‌ندى كرده‌سه‌ربازییه‌كاندا".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه‌ به‌ قوڵایی هه‌شت كیلۆمه‌تر چوونه‌ته‌ ناو خاكى سوریاوه‌ و ئامانجیان ئه‌وه‌یه‌ قوڵایی 30 كیلۆمه‌تر تێپه‌ڕێنن.
 ئا:هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure