دوو وڵات فرۆشتنى چه‌كیان به‌ توركیا راگرت

هەواڵ / جیهان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 1743‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
 له‌چوارچێوه‌ى گوشاره‌كاندا بۆ رێگرى له‌ ئۆپراسیۆنى سه‌ربازى سوپایى توركیا  بۆ سه‌ر رۆژئاواى كوردستان هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتانى نه‌رویژ و  فیلله‌ندا فرۆشتنى چه‌كیان به‌ توركیا وه‌ستاند.

 
 بڕیار بوو ئه‌و دوو وڵاته‌ كاروانێكى نوێى چه‌ك به‌ توركیا بفرۆشن، به‌ڵام ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 10ى تشرینى دووه‌م هه‌ردووڵات ئه‌و پرۆسه‌یه‌یان راگرت بۆ گوشار خستنه‌سه‌ر توركیا.

 ئه‌و هه‌نگاوه‌ى دوو وڵاته‌كه‌ى ئه‌وروپا له‌كاتێكدایه‌ كه‌ له‌دوێنێ چوارشه‌ممه‌وه‌ سوپاى توركیا هێرشی سه‌ربازى بۆسه‌ر رۆژئاواى كوردستان ده‌ستپێكردووه‌.
 ئا:هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure