له‌ سێ قۆڵه‌وه‌ شه‌ڕێكى قورس له‌ رۆژئاواى كوردستان ده‌ستیپێكرد

هەواڵ / کوردستان :: 10/10/2019‌ :: 1101‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
 گروپه‌ چه‌كداره‌ سوریه‌كانى سه‌ر به‌ سوپاى توركیا له‌سێ قۆڵه‌وه‌ هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر شارى سه‌رێكانى له‌ رۆژئاواى كوردستان وشه‌ڕێكى قورس رویداوه‌. 

روانگه‌ى سورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ئاشكرایكرد كه‌ ئه‌و هێرشه‌ى گروپه‌ چه‌كداره‌كانى سه‌ر به‌ توركیا له‌ ناوچه‌كانى ته‌ل حه‌لف و درباسیه‌ و رێگاى نێوان سه‌رێكانی و حه‌سه‌كه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌.

ئه‌و رێكخراوه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه‌ ئه‌و چه‌كدارانه‌ رووبه‌ڕووى شه‌ڕێكى قورس بوونه‌ته‌وه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) و ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى ئه‌و گروپه‌ عه‌ره‌بیانه‌ كوژراون.
 ئا:هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure