نرخى لیره‌ى توركى دابه‌زى

هەواڵ / ئابوری :: 10/10/2019‌ :: 1455‌ جار بینراوە

دواڕۆژ،زریان محه‌مه‌د
له‌دوای ئه‌وه‌ی سوپاى توركیا هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كى رۆژئاواى كوردستان  ئه‌نجامدا نرخى لیره‌ی توركی دابه‌زى.

حه‌مید عبدوڵا نوێنه‌ری ژووری بازرگانی سلێمانی له‌ناو بازاری دۆلاری شاری سلێمانی به‌دواڕۆژی وت:"هێرشه‌كانی  توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاواى كوردستان  سوریا كاریگه‌ری له‌سه‌ر نرخی دراوى ئه‌و وڵاته‌ هه‌بووه‌ له‌ بازاڕه‌كانی  هه‌رێمى كوردستان و نرخه‌كه‌ى دابه‌زیوه‌". وتیشی:"له‌پێش روودانى ئه‌و شه‌ڕه‌ هه‌ر ١٠٠ دۆلاری ئه‌مریكی له‌بازاڕه‌كانی هه‌رێم به‌رامبه‌ر به‌ ٥٧٠ لیره‌ی توركی مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرا، به‌ڵام له‌ ئێستادا هه‌ر ١٠٠ دۆلارێك به‌رامبه‌ر به‌ ٥٨٨ لیره‌یه‌"

ئاماژه‌ بۆئه‌وه‌ده‌كات، له‌ماوه‌ی رابوردودا حكومه‌تی توركیا بڕێكی زۆر دۆلاری خسته‌ بازاڕه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ ناتوانێت رێگه‌ له‌ نزمبوونه‌وه‌ى به‌هاى لیره‌ بگرێت.
 پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure