توركیا گرتووخانه‌یه‌كى به‌ندكراوانى داعش بۆردومان ده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: 10/10/2019‌ :: 271‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
 هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) ئاشكرایكرد كه‌ سوپاى توركیا گرتووخانه‌یه‌كى له‌ شارى قامیشلۆى رۆژئاواى كوردستان بۆردومان كردووه‌ كه‌ چه‌كدارانى داعش تیایدا به‌ندكراوان و ئه‌وه‌ش به‌مه‌ترسیه‌كى گه‌وره‌ له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات. 

له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا هه‌سه‌ده‌ ئاشكرایكرد كه‌ ئه‌و گرتووخانه‌یه‌ داعشی هه‌ڵگرى ره‌گه‌زنامه‌ى 60 وڵاتى تێدایه‌ كه‌ له‌شه‌ڕه‌كانى ماوه‌ى رابوردوودا دژ به‌و گروپه‌ ده‌ستگیركراون و ئه‌و هه‌نگاوه‌ش كاره‌ساتى لێده‌كه‌وێته‌وه‌ كه‌ دواتر ناتوانرێت كۆنتڕۆڵ بكرێت به‌وپێیه‌ى گرتوخانه‌كه‌ مه‌ترسیدارترین چه‌كداره‌كانى داعشى تێدایه‌.

 له‌لایه‌كى تره‌وه‌ هه‌سه‌ده‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌ كه‌ هێزه‌كانیان توانیویانه‌ باره‌گایه‌كى سه‌ربازى سوپاى توركیا له‌ گوندى قه‌سر دیب بۆردومان بكه‌ن و  به‌هۆیه‌وه‌ خاپور بووه‌.
 ئا:هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە