داعشێك به‌ چه‌قۆ هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر به‌رپرسى باڵاى وڵاتێك

هەواڵ / جیهان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 3073‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 10ى تشرینى یه‌كه‌مى 2019 ئه‌ندامێكى داعش به‌ قه‌چۆ هێرشی كرده‌ سه‌ر ویرانتۆ وه‌زیرى ئاسایشى ئێندۆنوسیا و بریندارى كرد. 


 ئه‌و هێرشه‌ كاتێكدا رویداوه‌ كه‌ ئه‌و وه‌زیره‌ سه‌ردانى ناوچه‌ى بانتنى كردووه‌ له‌ ئیندۆنوسیا و به‌هۆیه‌وه‌ وه‌زیره‌كه‌ بریندار بووه‌. 

 دیدى براسیتیۆ وته‌بێژى پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌ ئاشكرایكرد كه‌ ئه‌و هێرشبه‌ره‌ له‌وه‌زیره‌كه‌ نزیك بووه‌ته‌وه‌و هێرشی كردووه‌ته‌سه‌رى و له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه‌ش ژن و پیاوێك ده‌ستگیركراون.

 میدیاكانى ئیندۆنوسیا ئاشكرایانكرد كه‌ له‌دواى ئه‌و هێرشه‌ وه‌زیره‌كه‌ ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ كراوه‌.
 ئا:هـ.ق

 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure