پەرلەمانی عێراق دەنگ بە وەزیری نوێ دەدات

هەواڵ / عێراق :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 306‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بەغدا

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی تشرینی یەكەمی 2019 دانیشتنێكی پەرلەمانی عێراق دەستیپێكرد، یەكێك لە بڕگەكانی تاوتوێكردنی گۆڕانكاری وەزاری و تەواوكردنی كابینەی حكومەت بوو. 


بڕگەیەكی تری خستنەڕووی راپۆرتێكە لەسەر داواكارییەكانی خۆپیشاندەران، پەرلەمان متمانەی بە وەزێكی نوێ دا و متمانەشی لە وەزیرێكیش سەندەوە.

سەرچاوەیەكی پەرلەمانی بە دواڕۆژی راگەیاند: لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆدا پەرلەمان متمانەی دا بە (سوھا خەلیل حسێن) وەك وەزیری پەروەردە، ھەروەھا دەستلەكاركێشانەوەی عەلائەدین عەلوان، وەزیری تەندروستی قبوڵ كرد.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی: "پەرلەمان دوو تەوەر تاوتوێ دەكات، گۆڕانكاری وەزاری لە كابینەی عادل عەبدولمەھدی و تەواوكردنی كابینە، ھەروەھا ئەو راپۆرتەی لیژنەی خزمەتگوزاری پەرلەمان لەسەر داواكارییەكانی خۆپیشاندەران ئامادەی كردووە".

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure