سنووره‌ زه‌مینییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ ئەم وڵاتەدا داخران

هەواڵ / عێراق :: 10/10/2019‌ :: 418‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

به‌ پێی راگه‌یاندنه‌ رەسمییه‌كان: سنووره‌ زه‌مینییه‌كانی نێوان ئێران و عێراق به‌ شێوه‌یه‌كی كاتیی داده‌خرێن.

ئه‌م داخرانی سنووره‌ سه‌رتاسه‌ری نییه‌ و له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ی سنوورییەوه‌ هاتوچۆی سنووردار به‌رده‌وامه‌ و سه‌ردانكه‌رانی چله‌ی ئیمام حسێن (ئه‌ربه‌عینییه‌) ده‌توانن بۆ به‌شداریی له‌ رێوڕەسمه‌كه‌دا بێنه‌ عێراقه‌وه‌. 
 
به‌ وته‌ی هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ هۆكاری داخستنی سنووره‌كان بۆ ئاماده‌ نه‌بوونی خاڵه‌ سنووره‌كانی عێراقه‌ بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی سه‌ردانكه‌ر له‌ ئێرانه‌وه‌ و دروستبوونی گرفتی هاتوچۆ له‌ خاڵه‌ سنوورییه‌كاندا.

پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure