سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا: باوكم یاخی بووه‌

هەواڵ / جیهان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 214‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

بۆریس جۆنسن، سه‌رۆك وه‌زیرانى بەریتانیا هێرشده‌كاته‌ سه‌ر باوكى و به‌ یاخی وه‌سفی ده‌كات، چونكه‌ به‌شداری  خۆپیشاندانه‌كانى  كه‌شوهه‌وای كردووه‌ له‌ له‌نده‌ن.

رۆژنامه‌ى میرەری بەریتانى بڵاویكردووەته‌وه‌: ستانلی جۆنسن، باوكى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌رباره‌ى ئه‌و لێدوانه‌ى كوڕه‌كه‌ى ده‌ڵێت: "قسه‌كانى كوڕه‌كه‌ى پێ خۆشه‌  و ئه‌و قسانه‌ش بێزاری ناكات".

ستانلی  ده‌ڵێت: "پشتگیری خۆپیشانده‌ران و چالاكییه‌كان ده‌كات بۆ راكێشانى سه‌رنجى سه‌رۆك وه‌زیران به‌لای كه‌شوهه‌وادا".

ده‌شڵێت: "ئه‌وان ته‌نیا له‌به‌ر مه‌ترسییه‌كان و كاریگه‌رییه‌ خراپه‌كانى گۆڕانكاری كه‌شوهه‌وا خۆپیشاندان ده‌كه‌ن".

وتیشی: "پرسی گۆڕینى كه‌شوهه‌وا  مه‌ترسیداره‌ و حكومه‌ته‌كانى جیهان شكستیان هێناوه‌  له‌ جێبه‌جێكردنى رێكکه‌وتننامه‌ی پاریس بۆ ساڵى 2015 بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ده‌ردانه‌ گازییه‌كان".

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure