دوو كه‌سی نه‌ناسراو كچێكیان سه‌ربڕی و 78 ملیۆن دیناریان دزی

هەواڵ / عێراق :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 352‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

دوو كه‌سی نه‌ناسراو هێرشیانكرده‌ سه‌ر كچێكى ته‌مه‌ن 20 ساڵان و به‌چه‌قۆ سه‌ریان بڕی له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیدا كه‌ ده‌كه‌وێته‌ لای چه‌پی شاری موسڵ.

چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى ناوخۆیی رایانگه‌یاند: دوو كه‌سەكه‌ سه‌ر و چاویان داپۆشراوە و چوونه‌ته‌ ناوى ماڵی ئه‌و كچه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ گه‌ڕه‌كى رفاق له‌ نزیك مزگه‌وتى كه‌وسه‌ر له‌ چه‌پی موسڵ. 

باس لەوەش دەکەن: كچه‌ ته‌مه‌ن بیست ساڵانه‌كه‌یان له‌ناو ماڵه‌كه‌دا سه‌ر بڕیوه‌ و بڕی 78 ملیۆن دیناریان بردووه‌ و به‌ره‌و شوێنێكى نادیار هه‌ڵاتوون.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure