نوێترین هەڵوێستی ترامپ بۆ پشتیوانی لە کورد

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 12582‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 10ى تشرینى یه‌كه‌م، سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا رایگه‌یاند: به‌توندى سزاى ئابورى ده‌خه‌ینه‌ سه‌ر توركیا، ده‌شڵێت: "له‌نزیكه‌وه‌ چاودێرى دۆخه‌كه‌ ده‌كه‌م".

دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌ هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر  نوێترین هه‌ڵوێستى خۆى ده‌رباره‌ى ئۆپراسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ى توركیا له‌ خۆرئاواى كوردستان راگه‌یاند و نووسیویه‌تى: "توركیا ئه‌ندامى ناتۆیه‌، ئه‌وانى تر ده‌ڵێن، خۆت به‌دوور بگره‌ با كورده‌كان خۆیان شه‌ڕى خۆیان بكه‌ن (ته‌نانه‌ت به‌ یارمه‌تى دارایی ئێمه‌). من ده‌ڵێم: زۆر به‌ توندى له‌ توركیا ده‌ده‌م له‌ڕووى ئابورییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سزاكان كه‌ به‌سه‌ریاندا ده‌يسه‌پێنم، ئه‌گه‌ر به‌گوێره‌ى یاساكان مامه‌ڵه‌ نه‌كه‌ن! له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێرى دۆخه‌كه‌ ده‌كه‌م".

سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌ تویتێكى تردا كه‌ هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه‌ كردوویه‌تى ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات: "توركیا ماوه‌یه‌كى زۆره‌ پیلانى ئه‌وه‌ داده‌نێت كه‌ هێرشبكاته‌ سه‌ر كورد".

 

دۆناڵد ترامپ ئاماژەی بەوەشکردووە: "ئێمه‌ هیچ سه‌رباز یان سوپایه‌كمان له‌ نزیك ئه‌و ناوچه‌یه‌ نیه‌ كه‌ هێرشه‌كه‌ى تیادایه‌. من هه‌وڵده‌ده‌م ئه‌م شه‌ڕه‌ بێ كۆتاییه‌، كۆتایی پێ بهێنم، قسه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ردوو لایه‌نه‌كه‌ ده‌كه‌م".

 

ئا: ئا.ح

ب: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure