نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر ئۆپراسیۆنەکەی تورکیا دژی خۆرئاوای کوردستان هاتەدەنگ

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 1920‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئەمڕۆ 10ی تشرینی یەکەمی 2019 ماڵپەڕی سکای نیوزی عەرەبی بڵاویکردەوە: کۆمسیۆنی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر دۆخی خۆرئاوای کوردستان و کاریگەری ئۆپراسیۆنەکەی تورکیا هاتووەتە دەنگ.


کۆمسیۆنەکە ئاماژەی بەوەداوە: بەهۆی ئۆپراسیۆنەکەی تورکیاوە سەدان هەزار هاووڵاتی سڤیلی سوری ژیانیان لە مەترسیدایە.

دوێنێ 9ی تشرینی یەکەمی 2019 سوپای تورکیا ئۆپراسیۆنێکی بۆ داگیرکردنی خۆرئاوای کوردستان دەستپێکرد و تائێستا چەندین هاووڵاتی سڤیل بەهۆی ئۆپراسیۆن و بۆردومانەکانی تورکیاوە بوونەتە قوربانی.

ئا: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure