لەناوچەیەکی کوردی شانەیەکی نوستوی داعش دەستگیرکران

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 294‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاکۆ حەمەد رابی

ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی تشرینی یەکەم هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) شانەیەکی نوستوی داعشیان لە سەرێکانی دەستگیرکرد.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە خۆرئاوای کوردستان بەدواڕۆژی راگەیاند: ئەمڕۆ پێنجشەممە هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) گروپێکی نوستوی داعشیان لەشاری سەرێکانی دەستگیر کرد.

ئاماژەی بەوەشدا: کە ئەو شانە نوستوە لەکاتی دەسگیرکردنیاندا کۆمەڵێک چەک و تەقەمەنیان پێبووە و ویستویانە ئاژاوە و پشێوی بنێنەوە و چالاکی دژی یەپەگە و هەسەدە ئەنجامبدەن.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی: ئەو شانە نوستوەی کە دەستگیر کراون ژمارەیان پێنج کەسە.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure