بەهۆی بڕیارێکەوە عێراق دەیان ملیۆن دۆلار زیانی پێگەیشتووە

هەواڵ / عێراق :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 168‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ماڵپەڕی (یەس عێراق) راپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە: کە عێراق لە ماوەی چەند رۆژێکدا دەیان ملیۆن دۆلار زیانی پێگەیشتووە.

باسی لەوەشکردووە: بەهۆی راگرتنی هێڵەکانی ئینتەرنێتەوە لە عێراق لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا، ئەو وڵاتە 86 ملیۆن دۆلار زیانی بەرکەوتووە.

لە ماوەی رابوردوودا خۆپیشاندانی ناڕەزایی لە زۆربەی پارێزگاکانی عێراق و پایتەختی ئەو وڵاتە بەڕێوەچوو، حکومەتیش وەک رێکارێک بۆ کپکردنەوەی خۆپیشاندانەکان، هێڵەکانی ئینتەرنێتی لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق راگرت.

ئا: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure