له‌ ناوچه‌یه‌کی کوردستانی شه‌ش كه‌س كوژران

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 108‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
 
له‌ ناحیه‌ى مه‌نده‌لى به‌ چه‌كى قه‌ناس و ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبێك پێنج پۆلیس و هاووڵاتییه‌كى مه‌ده‌نى كوژران و چوار پۆلیسى دیكه‌ش بریندار بوون. 

ئازاد شه‌فى، به‌ڕێوه‌به‌رى ئه‌نجومه‌نى ناحیه‌ى مه‌نده‌لى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: له‌ دواى ئه‌وه‌ى شه‌وى رابوردوو له‌ لایه‌ن چه‌كدارانى داعشه‌وه‌ به‌ چه‌كى قه‌ناس پۆلیسێك كوژرا له‌ كاتێكدا به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ مه‌فره‌زه‌یه‌كى پۆلیس ده‌چنه‌ شوێنى رووداوه‌كه‌ بۆمبێك به‌ مه‌فره‌زه‌كه‌شدا ته‌قییه‌وه‌. 

وتیشى: "به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌كه‌وه‌ چوار پۆلیس و هاووڵاتییه‌كى مه‌ده‌نى كوژران كه‌ هاووڵاتییه‌ مه‌ده‌نییه‌كه‌ براى ئه‌و پۆلیسه‌یه‌ به‌ چه‌كى قه‌ناس كوژرا". 

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: هه‌ر به‌هۆى ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌وه‌ چوار پۆلیسى دیكه‌ش برینداربوون و له‌به‌ر ئه‌م په‌لاماره‌ش ته‌واوى هێزه‌كانى ناوچه‌كه‌ خراونه‌ته‌ حاڵه‌تى ئاماده‌باشییه‌وه‌ و هه‌ڵمه‌تى گه‌ڕان و پشكنین ئه‌نجامده‌ده‌ن.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure