نوێترین هه‌ڵوێستی وڵاتان له‌باره‌ى ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی توركیا

هەواڵ / ڕاپۆرت :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 656‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

تائێستا چه‌ند وڵاتێك له‌ جیهاندا هه‌ڵوێستی خۆیان له‌باره‌ى ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان راگه‌یاندووه‌.


ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتانی ئه‌ڵمانیا و ئیتاڵیا و ئێران داوای به‌په‌له‌ راگرتنی ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی توركیایان كردووه‌ بۆ سه‌ر باكوری سوریا.

هاوكات وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند ده‌بێت كورده‌كان و توركیا گفتووگۆ بكه‌ن و هه‌وڵیش ده‌ده‌ین نێوه‌ندگیریان بكه‌ین بۆ گفتوگۆكردن.

سێرگی لافرۆف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی: "ئه‌وه‌ی ئێستا له‌ سوریا رووده‌دات له‌ ئه‌نجامی كرده‌وه‌كانی ئه‌مریكایه‌".

لافرۆف وتیشی: "ئێمه‌ له‌ نیگه‌رانییه‌كانی توركیا تێده‌گه‌ین، به‌ڵام ده‌بێت دۆخه‌كه‌ی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی سوریادا بێت".

هاوكات ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌ وتارێكدا هێرشی كرده‌ سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌ داوای راگرتنی ئۆپراسیۆنه‌كه‌یان كردووه‌و وتویانه‌ ناكرێت توركیا هێرش بكاته‌ سه‌ر باكوری سوریا.

له‌باره‌ى ئه‌وه‌ی عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆكی میسر له‌سه‌ر ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌، هێرشی كردووه‌ته‌ سه‌ر توركیا، ئه‌ردۆغان به‌ توانجه‌وه‌ وتی: "سیسی تۆ بڵێی ئۆپراسینه‌كه‌ رابگرن یان رامه‌گرن، چی ده‌بێت". 

وتیشی: "سعودیه‌ تۆمه‌تباره‌ به‌ كوشتنی هه‌زاران كه‌س و هۆكاری قه‌یرانی یه‌مه‌نه‌، كه‌چی ئامۆژگاری ئێمه‌ ده‌كات".

هاوكات چه‌ندین سیناتۆر و به‌رپرسی ئه‌مریكی به‌هۆی ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌ی توركیاوه‌، هێرشی تووندیان كردووه‌ته‌سه‌ر دۆناڵد ترامپ و توركیا.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure