جیهان به‌كورتى: كوڕێك به‌ چه‌قۆ باوكى ده‌كوژێت

هەواڵ / جیهان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 5513‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئه‌لنه‌هار – كوڕێك به‌ چه‌قۆ باوكى ده‌كوژێت

له‌ شارى تیلمسان له‌ جه‌زائیر گه‌نجێك شه‌ش چه‌قۆ ده‌دات له‌ باوكى و كۆتایى به‌ژیانى ده‌هێنێت، به‌پێى لێدوانى پۆلیسى شاره‌كه‌: "باوكه‌كه‌ ته‌مه‌نى 80 ساڵبووه‌ و كوڕه‌كه‌ى ته‌مه‌نى له‌ 20 بۆ 25 ساڵ ده‌بێت، باوكه‌كه‌ سێ ژنى هێناوه‌ و ئه‌م كوڕه‌یانى له‌ ژنه‌ بچوكه‌كه‌یه‌تى، كێشه‌ى خێزانییان هه‌بووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ئه‌و كوڕه‌ى شه‌ش چه‌قۆى لێداوه‌ و كوشتوویه‌تى".


سۆمه‌ریه‌ – ترامپ: له‌ خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست جه‌نگاین به‌بیانووى بوونى چه‌كى كۆمه‌ڵكوژ 
دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا رایگه‌یاند: "په‌لاماردانى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له‌لایه‌ن وڵاته‌كه‌یه‌وه‌ خراپترین بڕیار بووه‌ له‌ مێژووى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا، له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌سه‌ر بنه‌ماى هه‌ڵه‌ و بوونى چه‌كى كۆمه‌ڵكوژ ده‌ستى پێكردووه‌ و هه‌مووشى هه‌ڵه‌بوون".


ئه‌نبا  - خامنه‌یى: دروستكردن و هه‌ڵگرتنى چه‌كى ئه‌تۆمى هه‌ڵه‌یه‌ و به‌كارهێنانى حه‌رامه‌
عه‌لى خامنه‌یى رابه‌رى رابه‌رى باڵاى ئێران رایگه‌یاند: "هه‌رگیز رێگه‌ ناده‌ن وڵاته‌كه‌یان چه‌كى ئه‌تۆمى دروست بكات و به‌پێى شه‌ریعه‌تى ئیسلامیش كارێكى حه‌رامه‌".


سه‌دا ئه‌لبه‌له‌د – وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا: ترامپ گڵۆپى سه‌وزى بۆ توركیا هه‌ڵنه‌كردووه‌ بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر سوریا
مایك پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا رایگه‌یاند: "ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا گڵۆپى سه‌وزى بۆ توركیا بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر سوریا هه‌ڵنه‌كردووه‌".


ئێن بى سى نیوس – په‌یوه‌ندییه‌ ئابورییه‌كانى دۆناڵد ترامپ كه‌ له‌مێژه‌ له‌گه‌ڵ توركیا هه‌یه‌تى جارێكیتر ده‌كه‌ونه‌وه‌ به‌ر باس 
بڕیاره‌كه‌ى دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا بۆ كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ سوریا جارێكیتر باسى په‌یوه‌ندییه‌ ئابورییه‌كانى له‌گه‌ڵ توركیا هێنایه‌وه‌ به‌ر باس.


ئه‌لنه‌هار – لاریجانى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ توركیا هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌
عه‌لى لاریجانى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى شوراى ئیسلامى ئێران، دواى ده‌ستپێكردنى هێرشه‌كه‌ى توركیا بۆسه‌ر سوریا، سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ توركیا هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌.


ئه‌لنه‌هار – دوو ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پیرانى ئه‌مریكا سزا پێشنیاركراوه‌كان بۆسه‌ر توركیا ئاشكرا ده‌كه‌ن



وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال 
   






  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure