یه‌كشه‌ممه‌ وەزارەتێک مووچە وەردەگرێت

هەواڵ / کوردستان :: 10/10/2019‌ :: 15085‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نوسینگه‌ى هه‌ولێر

وه‌زاره‌تى دارایى ڕایده‌گه‌نێت، ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌ موچه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى دابه‌شده‌كرێت.


به‌پێى خشته‌ى نوێى وه‌زاره‌تى دارایى ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌، 13ى تشرینى یه‌كه‌م، مووچه‌ی مانگی ته‌مموزی وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى دابه‌شده‌كرێت.

لە رۆژی دووشه‌ممه‌و سێشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌وە ته‌نیا مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و لیواكان و هێزه‌كانی 70 و 80ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و وەزارەتی پەروەردە دابه‌شكراوه‌.

پێشتر وه‌زاره‌تی دارایی رایگه‌یاندبوو مانگانه‌ له‌ 5 - 7ی مانگ دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌ستپێده‌كات و یه‌كه‌م وه‌زاره‌تیش وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌بێت.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure