هه‌سه‌ده‌ بەرپەرچی سوپای توركیا دەداتەوە

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 9056‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

هه‌رچه‌نده‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشەممه‌ سوپای توركیا هێرشیان ده‌ستپێكردووه‌ بۆ كۆنترۆڵكردنی چه‌ند ناوچه‌یه‌ك، به‌ڵام له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی سوریای دیموكراته‌وه‌ به‌رپه‌رچ دراوه‌ته‌وه‌و نه‌یانهێشتووه‌ پێشڕه‌وی بكه‌ن.


ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ته‌نیا وتوویه‌تی "هێزه‌كانیان له‌ دژی هێزه‌ كوردییه‌كانی باكووری سوریا پێشڕه‌ویان كردووه‌"، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ روونكردنه‌وەیه‌ك بدات له‌ سه‌ر هێرشه‌كه‌یان.

له‌به‌رامبه‌ردا ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) رایگه‌یاند: دواین هێرشی سوپای توركیایان تێكشكاندووه‌ له‌ ده‌وروبه‌ری گونده‌كات (ته‌ل حلف و علوك) له‌ سنووری گرێ سپی، به‌ڵام بۆردومانی هه‌ڕه‌مه‌كی ئه‌و ناوچانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ خه‌ڵكی مه‌ده‌نی تێدایه‌.

هه‌سه‌ده‌ ئه‌وه‌شی روونكردووه‌ته‌وه‌: هێزه‌كانی ئاسایشی رۆژئاوا به‌رپه‌رچی هێرشێكی داعشان داوه‌ته‌وه‌ كه‌ هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر گوندی (توه‌یمیه‌) له‌ باشووری گرێ سپی.

رۆژی چوارشه‌ممه‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی له‌ دژی هێزه‌ كوردییه‌كان له‌ باكوری سوریا راگه‌یاند، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی و په‌رچه‌كرداری نێوده‌وڵه‌تی و چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بی لێكه‌وته‌وه‌.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure