داعش لە گوندەکانی مەخمور نزیکبووەتەوە

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 3341‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هانا چۆمانی

هێزەکانی هاوپەیمانان و سوپای عێراق بۆردومانی بنکە و بارەگاکانی داعش دەکەن لە سنووری مەخمور و چیای قەرەچوغ، فەرماندەیەکی پێشمەرگەش دەڵێت: "داعش نزیکبووه‌تەوە لەگوندەکان و ویستوویانە بەیانی ئەمڕۆ هێرش بکەن".


غازی فەیسەل، فەرماندەی هێزەکانی پێشمەرگە لە سنووری مەخمور تایبەت بە دواڕۆژی راگەیاند: بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ نزیک کاتژمێر 5 بۆ 6، چەکدارانی داعش گروپ گروپ لە چیای قەرەچوغ  بەرامبەر  گوندەکانی  عەلیەڕەش و  چوارگۆمان  جوڵەو گردبوونەوەی زۆریان هەبوو و مەبەستیان بوو دابەزنە ناو گوندەکان و هێرش بکەن، بەڵام بەهۆی بۆردومانه‌وه‌ پاشەکشەیان کرد".

وتیشی: "دوای وەرگرتنی زانیاری و بینینی ئەو چەکدارانەی داعش کە دەیانویست لەچیاکە بێنە خوارەوە و هێرش بکەنەسەر گوندەکان، هێزەکانی هاوپەیمانان و هێزە عێراقییەکانمان ئاگادارکردەوە، جگە لەوەی ئێمە خۆشمان لە حاڵەتی ئامادەباشی تەواودا بووین، بۆیە  تۆپخانەکانی هێزەکانی  هاوپەیمانان و فیرقەی 14ی سوپای عێراقی  بەچڕی  تۆپبارانی ناوچەکە و بارەگاکانی داعشیان کرد و چەکداره‌كانیان گەڕانەوە ناو چیای قەرەچوغ، به‌ڵام تائێستا زیانەکانیان نەزانراوە".

پێداچوونه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure