دوایین زانیاری لەسەر ڕەوشی رۆژئاوای کوردستان

هەواڵ / کوردستان :: 10/10/2019‌ :: 1782‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاکۆ حەمەد رابی

سوپای تورکیا بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە دەستیکردووە بە بۆردومانکردنی ژمارەیەک شوێنی رۆژئاوای کورستان، لە بەرامبەردا هێزەکانی یەپەگەو هەسەدە رێگریان کردووە پێشڕەوی بکات و ژمارەیەک تانک تێکشکێنراون و پێنج سەربازی تورکیاش کوژراون.


سەرچاوەیەک لە هێزەکانی یەپەگە لە ڕۆژئاوای کوردستان بەدواڕۆژی وت: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە سوپای تورکیا بۆردومانی سەرێ کانی و گرێ سپی و ژمارەیەک گوندی سنووری دەستپێکردووەو چوار تانک بە هەڕەمەکی بۆردومانی دانیشتوانی گرێ سپی دەکەن".

ئاماژەی بەوەشدا کە: هەر چوار تانکەکەی گرێ سپی لەلایەن هێزەکانی هەسەدەو یەپەگەوه‌ تێکشکێنراون و پێنج سەربازی سوپای تورکیاش کوژراون و تەرمەکانیان لەبەردەستی هەسەدەدان.

ئەو سەرچاوەیە ڕونیشیکردەوە کە: فڕۆکەی تورکی بە ئاسمانی ناوچە سنورییەکان و ڕۆژئاوای فوراتدا دەسوڕێته‌وه‌.

وتیشی: "هەسەدە رووبەڕووی سوپای تورکیا بووەتەوەو نەیانهێشتەوە هیچ پێشڕەوییەکی ئەوتۆ بکەن".

لەبارەی زیانی هێزەکانی رۆژئاواش وتی: "تائێستا سێ شەڕڤان شەهید بوون و چەند شەڕڤانێکیش بریندار بوون".

پێداچوونه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure