مووچه‌ی وه‌زاره‌تێك دابه‌شده‌كرێت

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 2565‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند ئه‌مڕۆ ته‌نیا مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ دابه‌شده‌كرێت.


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ مووچه‌ی مانگی ته‌مموزی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ دابه‌شده‌كرێت.

رۆژی دووشه‌ممه‌و سێشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش ته‌نیا مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و لیواكان و هێزه‌كانی 70 و 80ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ دابه‌شكراوه‌.

پێشتر وه‌زاره‌تی دارایی رایگه‌یاندبوو مانگانه‌ له‌ 5 - 7ی مانگ دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌ستپێده‌كات و یه‌كه‌م وه‌زاره‌تیش وه‌زراه‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌بێت.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure