هێزه‌ كوردییه‌كانی رۆژئاوا دەیان سەرکردەی داعش راده‌ستی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 558‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

هێزە کوردییەکانی رۆژئاوای كوردستان 40 دیارترین دیلی بەندکراوی داعشیان راده‌ستی هێزه‌كانی ئه‌مریكا كرد.


رۆژنامەی واشنتن پۆست بڵاویكرده‌وه‌: هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ رۆژئاوای كوردستان نزیکەی 40 بەندکراوی دیاری داعشیان له‌ هێزه‌ كوردییه‌كان وه‌رگرتووه‌، كه‌ دووان له‌و داعشانه‌ به‌ ره‌گه‌ز بریتانین، بەناوەکانی (شافعی ئەلشێخ و ئەلکسەندەر کۆتی).

رۆژنامه‌كه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: هێزه‌ ئه‌مریكییه‌كان ئه‌و 40 ئه‌ندامه‌ی داعشیان به‌ره‌و عێراق بردووه‌، ئه‌وه‌ش له‌ ترسی هه‌ڵاتنیان له‌ زیندان.

هێزه‌كانی سوریای دیموكرات رایگه‌یاند: هێزه‌ ئاسمانییه‌كانی توركیا زیندانێكی داعشیان له‌ رۆژئاوا كردووه‌ته‌ ئامانج.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure