"ترامپ ئەردۆغانی تێوەگلاند"

هەواڵ / جیهان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 2850‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

نوسه‌رێكی دیاری عه‌ره‌ب رایده‌گه‌یه‌نێت: وه‌ك چۆن باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كان سه‌دامی تێوه‌گلان له‌ شه‌ڕی داگیركردنی كوه‌یت، به‌هه‌مانشێوه‌ ترامپ ئه‌ردۆغانی تێوه‌گلاندووە.


عه‌بدولباری عه‌توان سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی رای ئه‌لیومی ئه‌لیكترۆنی له‌ چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا وتی: "چه‌ند نموونه‌یه‌كتان بۆ ده‌خه‌مه‌ روو له‌ تێوه‌گلانی وڵاتان له‌ شه‌ڕ، بۆ نموونه‌ تێوه‌گلانی سعودیه‌ و ئیمارات له‌ شه‌ڕی یه‌مه‌ن، تێوه‌گلانی ئه‌مریكا له‌ شه‌ڕی عێراق و داگیركردنی و دواتر كشایه‌وه‌و زیانێكی زۆری كرد و ترامپ وتی شه‌ش ملیار دۆلارمان سه‌رفكرد له‌و شه‌ڕه‌دا، هه‌روه‌ها شكستی هه‌شت ساڵه‌ی ئه‌مریكا بۆ گۆڕینی حكومه‌تی سوریا، له‌ ئه‌فغانستان به‌هه‌مانشێوه‌ ئه‌مریكا شكستی هێنا كه‌ دواترینیان رێككه‌وتنی ترامپ بوو له‌گه‌ڵ تاڵیبان بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له‌و وڵاته‌".

وتیشی: "به‌ تێڕوانین له‌و شه‌ڕ و ئه‌زموونانه‌ی پێشوو، هه‌میشه‌ ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی تێچوو و زیانی زۆره‌، بۆیه‌ پێموایه‌ ئه‌ردۆغان به‌بێ پاڵپشتی نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌یی، ئه‌م سه‌ركێشیه‌ ده‌كات".

ئه‌و نوسه‌ره‌ ده‌شڵێت: "مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌ ترامپ ئه‌ردۆغانی تێوه‌گلاندووه‌ له‌م یارییه‌دا، وه‌ك چۆن ئیبرێل گلاسفی باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ عێراق له‌ 1992، سه‌دام حسێنی تێوه‌گلاند و هانیدا بۆ داگیركردنی كوه‌یت، ئێستا هه‌مان سیناریۆ دوباره‌ ده‌بێته‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌ردۆغان".

باسی له‌وه‌شكرد: دوێنێ ترامپ وتی ئابوری توركیا وێران ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر بێتو ئه‌ردۆغان له‌ باكوری سوریا هێڵی سوور ببه‌زێنێت.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure