بەمنزیکانە گەشتیاران دەتوانن لە نێوان ئێران و رووسیا بە بێ ڤیزا گەشت بکەن

هەواڵ / ئابوری :: 11/10/2019‌ :: 233‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

یاریدەدەرى کاروبارى گەشتیارى لە وەزارەتى گەشتوگوزار و کەلتوری ئێران ئاشکرای کرد، کە بەمزووانە گەشتیاران دەتوانن بەکۆمەڵ لە نێوان ئێران و رووسیا بە بێ ڤیزا گەشتى خۆیان ئەنجامبدەن.


لەوبارەیەوە وەلى ته‌یمورى یاریدەدەرى کاروبارى گەشتیارى لە وەزارەتى گەشتوگوزار و کەلتوری ئێران به‌ ئاژانسى هەواڵى فارس-ی راگه‌یاندووه‌ "به‌پێی ئەو رێککەوتنەى لەلایەن وەزارەتى دەرەوەى هەردوو وڵات واژۆکراوە، پێدانى ڤیزا و رێکارە یاساییەکانى پێشوو هەڵدەوەشێندرێنەوە و لەئێستادا خوێندنەوە بۆ ئەو بابەتە دەکرێت و لە داهاتوویەکى نزیکدا دەکەوێتە بوارى جێبەجێکردنەوەو گەشتیاران دەتوانن بەکۆمەڵ لە نێوان ئێران و رووسیا بە بێ ڤیزا گەشت بكه‌ن".

وە: ئاکۆ زەنگەنە
بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure