وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا په‌یامێكی به‌په‌له‌ی راگه‌یاند

هەواڵ / جیهان :: 10/10/2019‌ :: 13574‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جه‌ختی كرده‌وه‌: گڵۆپی سه‌وزیان بۆ توركیا هه‌ڵنه‌كردووه‌ بۆ داگیركردنی سوریا و هێرشكردنه‌ سه‌ر هێزه‌ كوردییه‌كان.

مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ "بی بی ئێس نیوز" وتی: "ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان گڵۆپی سه‌وزی بۆ توركیا هه‌ڵنه‌كردووه‌، به‌ڵێ ئه‌مه‌ هه‌ڵه‌یه‌".

پۆمپیۆ له‌ وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی ده‌بێت ئه‌مریكا به‌رپرسیارێتی ئه‌نجامی هێرشه‌كانی توركیا هه‌ڵبگرێت كه‌ ده‌بێته‌ هۆی كوشتنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش، وتی: "ئیداره‌ى ئه‌مریكا ئه‌ركی خۆی له‌ روخاندنی داعش ته‌واو كرد و ئێستاش ترامپ له‌ هه‌ڕه‌شه‌كان تێده‌گات".

زۆربه‌ی سیاسییه‌كان ره‌خنه‌یان له‌ دۆناڵد ترامپ گرتووه‌ به‌هۆی بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ سوریا و ده‌ڵێت: "ترامپ به‌ كرده‌یی ده‌ستبه‌رداری هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مریكا بووه‌".

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure