ترامپ جارێکى تر هەڕەشە لە تورکیا دەکات

هەواڵ / جیهان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 2331‌ جار بینراوە
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکى ئەمریکا

دواڕۆژ

سەرۆکى ئەمریکا لە دوایین وتەیدا هەڕەشە لە تورکیا دەکات بەوەى رووبەڕووى زیاتر لە سزادان دەبێتەوە بەهۆى دەستپێکردنى پڕۆسەى سەربازى بۆ سەر شەڕڤانانى کورد لە رۆژئاواى کوردستان.

لە وەڵامى یەکێک لە رۆژنامەنوساندا کاتێک پرسى ویلایەتە یەکگرتووەکان چى دەکات ئەگەر تورکیا کورد لە باکورى سوریا لەناوببات، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکى ئەمریکا رایگەیاند: ئابورى تورکیا لەناودەبەم ئەگەر ئەوە روویدا.

ترامپ وتیشى: "ئەوەم کرد لەوەى پەیوەندى بە قەشە برۆنسۆن-ەوە هەبوو"، وەک ئاماژەیەک بۆ سزاکانى ئەمریکا بۆ سەر تورکیا بەهۆى دەستگیرکردنى ئەو قەشە ئەمریکیەوە لەلایەن دەسەڵاتدارانى ئەنقەرەوە لە ساڵى رابردوو. 

سەرۆکى ئەمریکا ئاماژەشیدا رێوشوێنەکانى وڵاتەکەى تەنها لە سزادا کورت نابنەوە و وتى: "من رەزامەندم لەسەر سزا و تەنانەت لەسەر رێوشوێنى زیاتر توندتر لە سزا".

لەکاتێکى پێشترى ئەمڕۆدا کۆشکى سپى لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: دۆناڵد ترامپ لایەنگرى هێرشى سەربازى تورکیا بۆ سەر سوریا ناکات و پێیوایە بیرۆکەیەکى خراپە.

لەسەر زارى ترامپ-یشەوە وتى: "تورکیاى ئەندام لە هاوپەیمانى ناتۆ دەستیکردووە بە داگیرکردنى سوریا".

کۆشکى سپى ئاماژەشیدا: سورین لەسەر پابەندى تورکیا بە بەڵێننامەکانى لە پاراستنى هاووڵاتیانى مەدەنى و دوورکەوتنەوە لە روودانى هەر گرفتێکى مرۆیى.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure