بۆ پاراستنى کورد داوایەک ئاراستەى پەرلەمانى بریتانیا دەکرێت

هەواڵ / کوردستان :: 09/10/2019‌ :: 420‌ جار بینراوە
ئافرەتێک لەترسى هێرشەکان لە رۆژئاواى کوردستان هەڵدێت فۆتۆ: سکاى نیوز

دواڕۆژ

داوایه‌ك خراوه‌ته‌ به‌رده‌م په‌رله‌مانی بریتانیا بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی ئەو وڵاتە داوا لە ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان و توركیا بكات هێرشه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا رابگرێت و داواکە تائێستا زیاتر له‌ 4200 واژۆی له‌سه‌ر كۆكراوه‌ته‌وه‌.


داواکە، كه‌ له‌ لایه‌ن (ئارتین جیلێس)ه‌وه‌ ئامادەکراوە، له‌ وه‌ڵامی ئه‌و هێرشه‌ی توركیایه‌ كه‌ بۆ سه‌ر رۆژئاواى كوردستان به‌تایبه‌تی رۆژهەڵاتى فورات ده‌ستپێكراوه‌. 

لە نوسراوەکەدا هاتووە: ئه‌م هێرشه‌ ده‌بێته‌ هۆی كۆمه‌ڵكوژیی كورد كه‌ ئه‌و گه‌له‌ن له‌ ماوه‌ی پێنج ساڵی رابوردوودا زیاتر له‌ 11 هه‌زار قوربانییان له‌ شه‌ڕی تێكشكاندنی داعشدا داوه‌.

ئه‌م داوایه‌ كه‌ ئێستا زیاتر له‌ 4200 واژۆی له‌سه‌ر كۆ كراوه‌ته‌وه‌، كاتێك بگاته‌ 10 هه‌زار واژۆ ئه‌وا حكومه‌تی بریتانیا ده‌بێت وه‌ڵامی بداته‌وه‌ و ئه‌گه‌ر پشتگیریی بۆ داواكه‌ بگاته‌ 100 هه‌زار كه‌س ئه‌وا بابه‌تی داواكه‌ ده‌بێته‌ ته‌وه‌رێك كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌ماندا باس بكرێت.

بۆ بینین و پشتگیریی داواكه‌ (تەنها هاووڵاتیانى بریتانى و دانیشتوانى ئەو وڵاتە دەتوانن واژۆى بکەن) کلیک لێرە بکە، یان سه‌ردانی ئه‌م ناونیشانه‌ بكه‌: 


https://petition.parliament.uk/petitions/276661



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure