تورکیا دەستپێکردنى قۆناغى دووەمى هێرشەکەى راگەیاند

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 4240‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

وەزارەتى بەرگرى تورکیا دەستپێکردنى هێرشى زەمینى بۆ سەر ناوچەکانى رۆژئاواى کوردستان راگەیاند.

راگەیاندنەکە دوابەدواى ئەو هێرشانەیە کە پاش نیوەڕۆى ئەمڕۆ لەڕێى بۆمبهاوێژ و فڕۆکە سەربازییەکانەوە وەک قۆناغى یەکەمى هێرشەکانى ئەو وڵاتە بۆ سەر ئەو بەشەى کوردستان دەستیپێکرد.

وەزارەتى بەرگرى تورکیا ئێوارەى (ئەمڕۆ چوارشەممە 9ى تشرینى یەکەمى 2019) لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: هێزەکانیان هێرشى زەمینیان بۆ سەر پێگەى شەڕڤانانى کورد لە ناوچەى رۆژهەڵاتى فوڕات لە سوریا دەستپێکردووە بە هەماهەنگى لەگەڵ (سوپاى سوریاى ئازاد).

لەکاتێکى پێشترى ئەمڕۆشدا هێزەکانى سوریاى دیموکرات (هەسەدە)  رایگەیاند: چەکدارەکانى پێکدادانی مەیدانییان لەگەڵ سوپاى تورکیا ئەنجامداوە، پاش ئەوەى ئەو وڵاتە دەستپێکردنى پڕۆسەیەکى سەربازى لە دژیان لە ناوچەکانى باکورى رۆژهەڵاتى سوریا راگەیاند.

ئاژانسى رۆیتەرز لەسەر زارى مەروان قامشلۆ، وتەبێژى هەسەدە راگەیاند: چەکدارەکانیان لە سنورى نێوان هەردوو وڵات رووبەڕووى سوپاى تورکیا بونەتەوە.

قامشلۆ وتیشى: پێکدادانەکان بەنزیکەیى بە درێژایى سنور لە ئارادایە و هێزەکانى سوریاى دیموکرات وەڵامى هێرشەکان دەدەنەوە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure