تۆمەتبارێكی دۆسیەى دزینی مووچەکەی نەخۆشخانەی شار ئازادكرا

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 6388‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

تۆمەتبارێكی دۆسیەی دزینی مووچەی نەخۆشخانەی (شار) لەلایەن دادگای تاوانی سلێمانییەوە بڕیاری ئازادكردنی بۆ دەرچوو.


دادوەر عومەر ئەحمەد، وتەبێژی سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی بە دواڕۆژی راگەیاند: ئەو باندە شەش كەس بوو، یەكێكیان ئافرەتێك بوو كە دۆسیەكەی لەو پێنج تۆمەتبارەی دیكە جیابوو، ئەم ئافرەتە لەماوەی رابردوودا دادگایی كرا، بەڵام بەهۆی نەبوونی بەڵگەی تەواوی ئیدانەكردن لەو دۆسیەیەدا لەلایەن دادگای تاوانی سلێمانی سێ ئازادكراوە، چونكە داواكاری گشتیش داوای ئازادكردنی كرد.

روونیشیكردەوە: ئەو پێنج تۆمەتبارەی دیكەش كە دادگاییكردنیان لە دادگای تاوانی سلێمانی سێیە، داوایان لە دادگای تەمیز كردووە دادگاییەكەیان بەدادگایەكی دیكە بگۆڕێت، لەڕووی یاساییشەوە بۆیان هەیە ئەو داوایە بكەن، هۆكارەكەیان بۆ دادگای تەمیز خستووەتەڕوو، بەڵام هێشتا وەڵامی دادگای تەمیز نەهاتووەتەوە.

رۆژی 16ی ئازاری 2019 باندێك هەستان بەدزینی مووچەی نەخۆشخانەر شار لەسلێمانی، بەڵام توانرا لەوەی كەمتر لە 24 كاتژمێردا باندەکە دەستگیربكرێن.

پێداچوونەوە: شیروان شەریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure