ئامارى قوربانیانى هێرشەکەى تورکیا راگەیەنرا

هەواڵ / کوردستان :: 09/10/2019‌ :: 1865‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

پێنج هاوڵاتى مەدەنى و سێ شەڕڤان لە ئاکامى هێرشەکانى تورکیا بۆ سەر رۆژئاواى کوردستان گیانیان لەدەستداوە وەک ئەوەى هەسەدە بڵاویکردەوە.

هێزەکانى سوریاى دیموکرات (هەسەدە) (کەمێک پێش ئێستا) لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: لە ئاکامى هێرشەکانى سوپاى تورکیا بۆ سەر ناوچەکانى باکور و رۆژهەڵاتى سوریا پێنج هاوڵاتى مەدەنى و سێ چەکدارى هێزەکانیان گیانیان لەدەستداوە.

هەسەدە ئاماژەشیدا: بۆردومانەکان بەهەمان شێوە بووەتە هۆى برینداربوونى دەیان کەس.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure