هەسەدە دەستپێکردنى پێکدادانى مەیدانى لەگەڵ سوپاى تورکیا راگەیاند

هەواڵ / کوردستان :: 09/10/2019‌ :: 1274‌ جار بینراوە
دیمەنى یەکێک لە بۆردومانەکانى تورکیا بۆ سەر رۆژئاواى کوردستان فۆتۆ: ئەلعەرەبیە

دواڕۆژ

هێزەکانى سوریاى دیموکرات رایدەگەیەنێت: رووبەڕووبونەوەى چەکدارى لەگەڵ سەربازانى سوپاى تورکیا لەلایەن چەکدارانیانەوە دەستیپێکردووە.

هێزەکانى سوریاى دیموکرات (هەسەدە) ئێوارەى (ئەمڕۆ چوارشەممە 9ى تشرینى یەکەمى 2019) رایگەیاند: چەکدارەکانى پێکدادانی مەیدانییان لەگەڵ سوپاى تورکیا ئەنجامداوە، پاش ئەوەى ئەو وڵاتە دەستپێکردنى پڕۆسەیەکى سەربازى لە دژیان لە ناوچەکانى باکورى رۆژهەڵاتى سوریا راگەیاند.

ئاژانسى رۆیتەرز لەسەر زارى مەروان قامشلۆ، وتەبێژى هەسەدە راگەیاند: چەکدارەکانیان لە سنورى نێوان هەردوو وڵات رووبەڕووى سوپاى تورکیا بونەتەوە.

قامشلۆ وتیشى: پێکدادانەکان بەنزیکەیى بە درێژایى سنور لە ئارادایە و هێزەکانى سوریاى دیموکرات وەڵامى هێرشەکان دەدەنەوە.

لاى خۆیەوە مستەفا بالى بەڕێوەبەرى سەنتەرى راگەیاندنى هەسەدە لە تویتەر رایگەیاند: هێزەکانى تورکیا شارى کۆبانێ-یان بۆردومان کردووە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure