نوێترین لێدوانى ترامپ دەربارەى هێرشەکانى تورکیا

هەواڵ / جیهان :: 09/10/2019‌ :: 13660‌ جار بینراوە
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکى ئەمریکا

دواڕۆژ

لە نوێترین لێدوانیدا دەربارەى هێرشەکانى تورکیا بۆ سەر رۆژئاواى کوردستان سەرۆکى ئەمریکا رایدەگەیەنێت: تورکیاى ئەندام لە هاوپەیمانى ناتۆ دەستى بە داگیرکردنى سوریا کرد.


کۆشکى سپى (ئەمڕۆ چوارشەممە 9ى تشرینى یەکەمى 2019) لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: دۆناڵد ترامپ، سەرۆکى ئەمریکا لایەنگرى هێرشى سەربازى تورکیا بۆ سەر سوریا ناکات و پێیوایە بیرۆکەیەکى خراپە.

لەسەر زارى ترامپ-یشەوە دەشڵێت: "تورکیاى ئەندام لە هاوپەیمانى ناتۆ دەستیکردووە بە داگیرکردنى سوریا".

کۆشکى سپى لە بەیاننامەکەیدا رەتیشیکردەوە: هیچ سەربازێکى ئەمریکى لە ناوچە پڕۆسە سەربازییەکانى باکورى رۆژهەڵاتى سوریادا هەبێت.

ئاماژەشیدا: سورین لەسەر پابەندى تورکیا بە بەڵێننامەکانى لە پاراستنى هاووڵاتیانى مەدەنى و دوورکەوتنەوە لە روودانى هەر گرفتێکى مرۆیى.

دوپاتیشیکردەوە: هەڵنەهاتنى چەکدارانى داعش لە بەندینخانەکانیان لە سوریا ئێستا لە ئەستۆى تورکیادایە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure