عادل عه‌بدولمه‌هدی وتارێك پێشكه‌ش ده‌كات

هەواڵ / عێراق :: 09/10/2019‌ :: 245‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا

نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 9ی تشریی یه‌كه‌می 2019 رایگه‌یاند: ئه‌مشه‌و عادل عه‌بدولمه‌هدی وتارێكی گرنگ پێشكه‌ش ده‌كات.

پێشكه‌شكردنی وتاره‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، دوای چه‌ندین رۆژی خۆپیشاندانی خه‌ڵكی پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق دێت، كه‌ بۆ داوكاری چاكسازی و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی كار و دامه‌زراندنی گه‌نجان بوو.

به‌پێی وته‌ی چاودێرانی سیاسی ئه‌و وتاره‌ی سه‌رۆك وه‌زیران چه‌ند ته‌وه‌ره‌یه‌كی گرنگی حوكمڕانی و كاروباری حكومه‌ت و گۆڕانكاری له‌ حكومه‌تدا له‌خۆده‌گرێت.

 

پ: ک. س
 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure