ترامپ له‌ هه‌فته‌یه‌كدا 1.6 ملیۆن دۆلاری له‌ ریكلامی فه‌یسبووكدا خه‌رج كردووه‌

هەواڵ / جیهان :: 09/10/2019‌ :: 114‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

له‌ نێوان 29ی ئه‌یلوول و 1ی تشرینی یه‌كه‌می 2019دا دۆناڵد ترامپی سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان 1.6 ملیۆن دۆلاری له‌ ریكلام كردن له‌ فه‌یسبوكدا خه‌رج كردووه‌. به‌شێكی به‌رچاوی ریكلامه‌كانیشی لێدوانی ناڕاست و چه‌واشه‌كارن.

له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا كه‌ ترامپ له‌ فه‌یسبوك ئه‌نجامی داوه‌ و له‌ چه‌ندین پۆستی فه‌یسبوك پێكهاتووه‌، كۆمپانیای فه‌یسبوك ته‌نیا یه‌ك ریكلامی لابردووه‌ ئه‌وه‌ش به‌هۆی به‌كارهێنانی وشه‌ی نه‌شیاوه‌ كه‌ له‌ دژی جۆ بایدنی پاڵێوراوی دیموكراته‌كان و ركابه‌ری دۆناڵد ترامپ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ساڵی 2020 به‌كارهاتووه‌.

له‌و ماوه‌یه‌دا كه‌ ترامپ به‌ تێچووی 1.6 ملیۆن دۆلار هه‌ڵمه‌تی دژی جۆ بایدن و نه‌یاره‌كانی له‌ فه‌یسبوكدا ئه‌نجام دا، ئێلیزابێس وارێن به‌ بڕی 285 هه‌زار دۆلار و جۆ بایدن به‌ بڕی 122 هه‌زار دۆلار هه‌ڵمه‌تیان ئه‌نجام دا بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ترامپ.

ئیلیزابێس وارێن و كاربه‌ده‌ستانی تری سه‌ر به‌ دیموكراته‌كان ره‌خنه‌یان له‌ كۆمپانیای فه‌یسبوك گرت به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی كه‌ رێگه‌ ده‌دات درۆ و چه‌واشه‌ بڵاو بكرێته‌وه‌ و به‌و جۆره‌ پاره‌ په‌یدا ده‌كات. له‌ به‌رامبه‌ردا كۆمپانیای فه‌یسبوك رایگه‌یاند كه‌ له‌ سیاسه‌تی كۆمپانیاكه‌یاندا (راستی)ی لێدوانه‌كان به‌ هه‌ند وه‌رناگیرێت و ئه‌وان رێگه‌ ده‌ده‌ن ترامپ درۆ بكات، به‌ڵام رێگه‌ به‌ جنێو و سوكایه‌تی ناده‌ن.

پ: ک. س

Dwarozh

18:00 (0 minutes ago)
to me
 
  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure